ناس کورد-
نرخى زێڕ بۆ کەمترین ئاست لەماوەى زیاتر لە هەشت مانگدا دابەزى، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە لەناویاندا بەرزبوونەوەى دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى "رۆیتەرز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردوە، نرخى زێڕ لە مامەڵەى خێرادا %0.3 دابەزیوە و گەیشتووەتە 1717.99 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دواى ئەوەى بۆ ماوەیەک بە 1706.70 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە کەمترین ئاستە لە ناوەڕاستى حوزەیرانەوە تا ئێستا.
نرخى زێڕ روبەڕووى فشار بووەتەوە بەهۆى بەرزبوونەوەى دۆلار و داهاتى پشکەکانى خەزێنەى ئەمریکا، کە هێشتا بەبەرزى ماونەتەوە.
نرخى زێڕ لە ساڵى ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین نرخ و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 67 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، لەمساڵیشدا نرخى ئەو کانزایە هەڵبەزین و دابەزین بەخۆوە دەبینێت.