ناس کورد-
سەرۆکوەزیرانى عێراق بەتویتێک هەڵوێستێکى خۆى لەبارەى دەرچوونى یاساى ژنانى ڕزگاربووى ئێزدى بڵاوکردەوە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە بڕیارەکە هەنگاوێکى بایەخدارە و بەڵێنى جێبەجێکردنیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (2ى ئازارى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژەى بەوە کرد "دەرچوونى یاساى ژنانى ڕزگاربووى ئێزدى هەنگاوێکى گرنگە بۆ بەدیهێنانى دادپەروەرى و ئاوەژووى بەهاکانى یەکسانى و هاونیشتیمانى دەکاتەوە".
کازمى بەڵێنى ئەوەیدا کە حکومەتى عێراق سەرجەمى تواناکانى خۆى دەخاتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنى یاساکە و فەراهەمکردنى ژیانێکى شایستە بۆ ڕزگاربووەکان و ئازادکردنى ئەو دیلانەى تر کە ماوون لەگەڵ گەڕاندنەوەى ژیان بۆ شوێنە ڕزگاربووەکان و ئاوارەکان بۆ سەر زێدى خۆیان.