گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دارایى هەرێم رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

2021.03.02 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى هەرێم رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەکى لەبارەى دۆسیەى دادگاى لێکۆڵینەوەى قۆرەتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە لەپێداچوونەوە بە دۆسیەکەدا بڕیار لە بەرژەوەندى وەزارەتەکە دراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان (2ى ئازارى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "ئاماژە بە بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بەژمارە (14/ت/2021) لە بەرواری (2021/2/9) تایبەت بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئاماژەپێکراوی سەرەوە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی (نقص) ی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان، لە کاتێکدا بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەکان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە بۆ ڕای گشتی

 

دوابەدوای ڕوونکردنەوەمان لە بەرواری (2021/2/11) تایبەت بە پرسی ئەو دۆسیەیەی کە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاندبووی، بە پێویستی دەزانین کە ڕوونکردنەوە و زانیاری زیاتر بخەینەڕوو.

 

ئاماژە بە بڕیاری دادگای تاوانی کەرکوک /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بەژمارە (14/ت/2021) لە بەرواری (2021/2/9) تایبەت بە وردینی کردن و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئاماژەپێکراوی سەرەوە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەزارەت دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی (نقص) ی گشت بڕیارەکانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان، لە کاتێکدا بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەکان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە.

 

ئێمە لە کاتێکدا و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبوونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەکانی دادگاکان دەردەبڕین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری، لە هەمان کاتدا داوا لە دادگاکان و دادوەرە بەڕێزەکان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و کارمەندانمان و ماندووبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی یاسا لەبەرچاو بگیرێت.

لەگەڵ ڕێزماندا....

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری