گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هیچ گرفتێک بەدیناکەم’’

گومرگى هەرێم مشتومڕى دابینکردنى موچەى بە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان یەکلایی کردەوە

2021.03.02 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
گومرگى هەرێم مشتومڕى دابینکردنى موچەى بە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، ناتوانرێت بە داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان موچەى فەرمانبەران  بدرێت چونکە داهاتەکە لە باشترین حاڵەتەدا نەگەیشتووەتە 200-250 ملیار دینار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "هەموو داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، ئه‌و داهاتانه‌ به‌پێی پێداویستی حكومه‌ت له‌موچه‌ و له‌خه‌رجی ته‌شغیلییه‌كان خه‌رجی ده‌كات."

 

لەوەڵامی دەنگۆی بوونی کۆمپانیای نافەرمی کە گومرگ وەردەگرن لەخاڵە سنورییەکان؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی "من نازانم، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ده‌روازه‌كان كارده‌كه‌ن زۆربه‌یان بەڵێننامەیان هه‌یه‌ واته‌ گرێبه‌ستیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".

 

رونیشیکردەوە "پارانه‌ی كه‌پێویسته‌ وه‌ربگیرێت به‌پێی پێناسه‌ی گومرگی سیسته‌مه‌كه‌ وه‌ریده‌گرێت و ده‌یخاته‌ سه‌ر مه‌نه‌فێست ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت، دواتر  به‌ژماره‌ حساب دێته‌وه‌ ناو وه‌زاره‌تی دارایی،هه‌ر خه‌له‌لێكی تر هه‌بێت به‌ڕاستی من نازانم له‌ چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن ئه‌م داهاتانه‌ به‌فیڕۆ ده‌چێت من خۆم ناتوانم پشت ڕاستی بكه‌مه‌وه‌."

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان جەختیکردەوە، له‌ناو سیسته‌می گومرگیدا خه‌له‌لێكی وا به‌دیناكات، ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی تری عێراق له‌بارودۆخێكی "زۆر باشدایه‌".

 

"به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ لای منه‌ ناتوانرێت موچە بە داهاتى گومرگ دابەشبکرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ زیاتر له‌ 800- 900 ملیار دینارى پێویستە، تائێستا ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌باشترین حاڵه‌تدا 200-250 ملیاری نه‌بووه‌ ئه‌ی باشه‌ له‌كوێوه‌ ده‌توانێت مووچه‌ی 850 هەزار فەرمانبەر په‌یدا بكات؟!"، ساماڵ عەبدولڕەحمان وایوت.

 

دەشڵێت "به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی لای من بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوودا داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات."

 

"من نازانم له‌ناو سیسته‌می گومرگیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بارێك ناتوانێت ده‌رباز بێت، من به‌رپرسم وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له‌سیسته‌می گومرگی، سیسته‌می گومرگی ئێمه‌ سیسته‌مێكی چالاكه‌ ده‌توانم بڵێم مه‌جالی هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ یان ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیه‌كیش هه‌بێت شایسته‌ی باسكردن نییه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ من لێی به‌رپرس نیم."ساماڵ عەبدولڕەحمان وایوت.

 

لەبارەى کارى قاچاخچیشەوە وتى "كاری نایاسایی و قاچاخ سروشتییه‌ له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه‌، به‌ڵام دیاره‌ هه‌رێم به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر چه‌كدارن خه‌ڵكانێكی زۆر له‌وانه‌یه‌ حساب بۆ یاسا نه‌كه‌ن".

 

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم داهاتی مانگانەی خاڵە سنورییەکانی ئاشکراکرد و دەڵێت"له‌باشترین حاڵه‌تدا نه‌گه‌یشتۆته‌ 150 ملیار دینار مانگانه‌ وه‌كو ده‌روازه‌ سنورییه‌كان من به‌رپرسیارم له‌ گومرگ به‌ڕاشكاوی ناتوانم له‌ باقی داهاته‌كانی تر قسه‌ بكه‌م."