گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواجار شوێن و کاتى وێنە بەناوبانگەکەى وێندۆز ئاشکراکرا

2021.03.02 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار شوێن و کاتى وێنە بەناوبانگەکەى وێندۆز ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

دواجار شوێن و کاتى گرتنى ئەو وێنەیە دیاریکرا کە کەم کەس هەیە لەسەر ئاستى جیهان نەیبینیبێت، ئەویش وێنەى سەرەکى سیستەمى کۆنى وێندۆزە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرەتا وا باوەڕدەکرا وێنەکە کە سەوزاییەکى فراوان و ئاسمانێکى روون و شین پیشاندەدات راستى نەبێت و دروستکراو بێت، بەڵام دواجار ئاشکرابوو کە وێنەکە راستەقینەیە.

 

بەپێی پێگەى «SFGATE» کە "ناس کورد" ئەمڕۆ سێشەممە بەدواداچوونى بۆ کردووە، کاتى گرتنى وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکانى سەدەى رابردوو، شوێنەکەش رێگەى خێراى «12» یە لە ناوچەى سانوماى ویلایەتى کالیفۆرنیا لە ئەمریکا.

 

وێنەکە لەلایەن کەسێک بەناوى چارلز ئوریرەوە چرکێنراوە کە لەو کاتەدا سەرقاڵى رۆیشتن بووە بە ئۆتۆمبیلەکەى بۆ بینینى ئەو کچەى کە دواتر بووە هاوسەرى.

 

چارلز کە ئێستا تەمەنى 79 ساڵە، لە رۆژێکى هەینى کانونى دووەمى 1996 وێنەکەى گرتووە، ئەوکات وێنەکەى بۆ ئاژانسێکى تایبەت بە فۆتۆ گرتووە و دواتر مایکرۆسۆف بەرانبەر بڕێک پارە کڕیویەتى.

 

ئەو بڕە پارەیە تا ئێستا ئاشکرانەکراوە، بەڵام دەوترێت لەنێوان 100 هەزار بۆ سەدان هەزار دۆلاردایە.

 

چارلز بۆ ماوەى نزیکەى دوو دەیە لە رۆژنامەکانى «لۆس ئەنجلوس تايمز» و«كانساس سيتى ستار» کاریکردووە، بەڵام هیچ کارێکى وەک وێنەکەى سەر ویندۆز ئێکس پى بەجیهاندا بڵاونەبووەوە.