گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بۆ پەلەکردن لەتێپەڕاندنى بودجە سەرۆکایەتى پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

2021.03.02 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ پەلەکردن لەتێپەڕاندنى بودجە سەرۆکایەتى پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

فەرمانگەى میدیایى پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەکى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق لەمڕۆدا بۆ پەلەکردن لە تێپەڕاندنى بودجە، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى میدیایى پەرلەمانى عێراق (2ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە)ى دیارى کردووە بۆ کۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق و سەرۆکى فراکسیۆنەکان بۆ پەلەکردن لە تێپەڕاندنى پڕۆژە یاسای بودجەى 2021ى عێراق.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، جگە لە پڕۆژەى بودجە یەکێکى تر لەو پڕۆژانەى کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت یاساى دادگاى ئیتیحادییە.