گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە مەرجێکى نوێ بۆ حەجکردن دادەنێت

2021.03.02 - 08:36
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە مەرجێکى نوێ بۆ حەجکردن دادەنێت

ناس کورد-

 

سعودیە وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆناى وەک مەرجێکى سەرەکى دیاریکرد بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت حەج بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "عوکاز" ى سعودیى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، تۆفیق رەبیعە وەزیرى تەندروستى سعودیە رایگەیاندووە، ئامادەکاریی پێشوەختە دەکەن بۆ وەرزى نوێی حەج  و پەیڕەوکردنى رێوشوێنە تەندروستییەکان بەتایبەتى لە مەککە و مەدینە و دەروازەکانى هاتنى حاجیان.

 

وتیشى ئەوانەى دەچنە حەج پێویستە بە ڤاکسینى کۆرۆنا بکوترێن، ئەوەش مەرجێکى سەرەکییە.

 

لە ناوەڕاستى شوباتى ئەمساڵەوە سعودیە ئامادەکارییەکانى بۆ وەرزى حەجى ئەمساڵ دەستپێکردووە.