گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق 14 ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکاتەوە

2021.03.01 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 14 ڕۆژی تر قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکاتەوە

ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەیان ڕاسپاردووە کە بۆ ماوەی 14 ڕۆژی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیازعەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق (1ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "لیژنەکانی ڕاوێژکاریی، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی ڕاسپاردووە کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ 14 ڕۆژ دیکە درێژبکاتەوە، ئەو ڕێکارە کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر دابەزینی ڕێژەی توشبوون بەپەتای کۆرۆنا، خۆمان هەستمان بەوە کردووە".


وتیشی، "لەڕێگەی ئەو ڕێکارەوە دەمانەوێت ڕێژەی توشبووان لەو زیاتر بەرزنەبێتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی دامەزراوە تەندروستییەکان توانای ئەوەیان هەبێت ئەوە ڕێژەیەی کە ئێستا هەیە لەخۆیان بگرن و حاڵەتەکانی مردن بە نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو فۆرمە ئەلیکترۆنیەی کە بۆ هاوڵاتیان خراوەتە ڕوو بەمەبەستی سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر بنکە تەندروستییەکان".


ئەو لەکاتێدایە کە پێشتر شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەماوەی داهاتوودا بۆهەفتەیەک دەبێت ودواتر دەبێتەوە بە نیمچە قەدەغە، ڕوونیشکردەوە کە میکانیزمی پرۆسەی خوێندن لە ئێستادا بە (ئۆنلاین) دەبێت وتاقیکردنەوەکانیش بە هەمان میکانزم دەبێت، بەڵام ئەو ڕێکارە قۆناغەکانی کۆتایی فاکەڵتییەکانی پزیشکی مرۆیی ناگرێتەوە".