گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

عێراق لەسەر هێرشەکەى هەولێر ’’قسەى لەگەڵ ئێراندا کردووە’’

2021.03.01 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەسەر هێرشەکەى هەولێر ’’قسەى لەگەڵ ئێراندا کردووە’’

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی بەردەوامە لە وتووێژکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەبارەی هێرشە موشەکییەکان، هێرشەکەى هەولێریشى لەگەڵ تاران تاوتوێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە (1ی ئازاری 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بینویەتی وتى، "زۆرجار هێرشەکان لە وڵاتانی دراوسێیەوە ئاڕاستەی ناوخاکی عێراق دەکرێن، بەڵام هەموو جارێک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆمان لەو بارەیەوە کردووە".


لەسەر بۆردومانەکەی ئەم دواییەی هەولێر، سەحاف ڕوونیکردەوە، "هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر لەمیانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران لەسەرمێزی گفتوگۆ بووە، هەڵوێستی سەرکردەکانی ئێران لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر ڕوون و ئاشکرا بوون و ڕەتیان کردەوە و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەیان کردووە".


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسى لەوەشکرد، "هەڕەشەی ئەمنی لەلایەن پەکەکەوە هەیە، گروپێکی دەرەوەی یاسایە، حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە هەڵوێستی خۆی وەردەگرێت".


وتیشى، "لەگەڵ تورکیا لەسەرهێڵین، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاڵۆگۆڕی سەردانەکانی نێوانمان بەچڕی دەست پێ دەکەینەوە".


مانگى رابردوو چەند جارێک هێرشى موشەکى کرایە سەر ناوچەى سەوزى بەغدا و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى بیانى کوژرا و نۆ کەسى دیکە برینداربوون کە ژمارەیەکیان ئەمریکین.
لەتۆڵەى ئەو هێرشانەدا ئەمەریکا کۆتایی هەفتەى رابردوو بۆردومانى چەند پێگەیەکى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێرانى کرد لەسەر سنورى سوریا و عێراق.