گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لە قەڵادزێ تەقە لە دوو کەس کرا

2021.03.01 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
لە قەڵادزێ تەقە لە دوو کەس کرا

ناس کورد-

پۆلیسى ڕاپەڕین رایگەیاند، لەرووداوێکى تەقەکردندا لە قەڵادزێ دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە و  دوو کەس بەبرینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە نزیک پارکی گشتی قەڵادزێ تەقەیان لێکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ئەو دوو کەسە لەژێر چاودێری تەندروستی دان و یەکێک لە بریندارەکان شوێنەواری 3 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە.

 

بەوتەى پۆلیس، ئەو دوو کەسە وتویانە لە لایەن چەند کەسێک بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لێکراوە، لە شوێنی ڕووداوەکەش چەند قاوەنێکی فیشەکی جۆری دەمانچە دۆزراونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانرەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵیەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.