گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کامیانی پێ باشترە؟

بیڵ گەیتس لەنێوان کڕینی ئایفۆن و ئەندرۆید خۆى یەکلاکردەوە

2021.03.01 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
بیڵ گەیتس لەنێوان کڕینی ئایفۆن و ئەندرۆید خۆى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

بیڵ گەیتس، ملیاردێر و دامەزرێنەرى کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، سیستەمى ئەندرۆید بە باشتر دەزانێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، وەک لە سیستمى تایبەت بە ئایفۆن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بیڵ گەیتس لە چاوپێکەوتنێکى دەنگیدا لەڕێگەى بەرنامەى "کڵەب هاوس"ەوە کە تەنها لەسەر سیستمی بەگەڕخەری ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ بەردەستە ڕایگەیاند، بۆچونى خۆى نەگۆڕیوە لەبارەى ئەوەى
سیستەمى ئەندرۆید باشترە، ئەوەش بەپێی پێگەى "9 تو 5 گوگڵ" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە.

 

وتیشى، ئەو مۆبایلێکى ئایفۆنى هەیە کە هەرکات ویستى بەکاریدەهێنێت، بەڵام ئەو ئامێرەى کە زۆرتر پشتى پێدەبەستێت بۆ بەکارهێنانى ڕۆژانە کار بە سیستمى ئەندرۆید دەکات.


بیڵ گیتس هۆکارى بەباشتر زانینى ئەندرۆیدى گێڕایەوە بۆ ئەوەى زۆرتر کراوەیە، بە تایبەت کە لەگەڵ بەرنامە و ئەپەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زیاتر دەگونجێت.

 

"لەراستیدا من ئەندرۆید بەکاردەهێن، لەبەرئەوەى حەزدەکەم بەدواداچوون بۆ هەموو شتێک بکەم، هەندێکجار کار بە ئایفۆن دەکەم، بەڵام ئەو ئامێرەى کە هەمیشە هەڵیدەگرم ئەندرۆیدە"، بیڵ گیتس وایوت.