گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وادەى گەیشتنى ڤاکسین بۆ هەرێم و دەستنیشانکردنى ئەوانەى دەکوترێن ئاشکراکرا

2021.03.01 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گەیشتنى ڤاکسین بۆ هەرێم و دەستنیشانکردنى ئەوانەى دەکوترێن ئاشکراکرا

ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا ئەو ڤاکسینەى چین بڕیاریداوە بینرێت دەگاتە هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ڤاکسینى چینى لەچەند کاتژمێرى داهاتوو دەگاتە هەرێم، دەستنیشانکردنى ئەوانەى پێیان دەدرێت بەپێی پلانى وەزارەتى تەندروستى دەبێت.

 

وتیشى، لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا پلانەکە لەلایەن وەزارەتى تەندروستیەوە رادەگەیەنرێت بۆ دیاریکردنى ئەو چین و توێژیانەى ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت.

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، %20 ى ئەو ڤاکسینەى عێراق هاوردەى دەکات بۆ هەرێمى کوردستان دەبێت.

 

سامان بەرزنرجى وەزیری تەندروستیی هەرێم (یەكشەممە 28ی شوباتی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "رۆژى  دووشەممە كاروانی یەكەمی ڤاكسینێكی چینی دەگاتە عێراق و ھەرێمی كوردستان كە پێنج هەزار دانەیان پشکی هەرێمی کوردستانە."  

  

وتیشی، "پاش گەیشتنی ڤاكسینەكە پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە، دوای ئەوە بڕیار لەكاتی دابەشكردن و بەكارھێنانی دەدرێت، چوار هەزار دانەیان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەشدەكرێت و بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت، هەندێکیشی بەو هاووڵاتیە چینایان دەدرێت کە لە هەرێمی کوردستانن."  

  

باسی لەوەشكرد، چاوەڕوانی گەیشتنی كاروانی دیكە دەكەن و ئەگەری هەیە لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو كاروانی دیكەیان پێبگات.