گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هۆکاری گرژییەکەی ناو پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

2021.03.01 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری گرژییەکەی ناو پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

ناس کورد-

لە دانیشتنی پەرلەمانى عێراقدا گرژی لە نێوان دوو پەرلەمانتارى سوننە روویدا و بەوتەى پەرلەمانتارێکى پێشووش هۆکارى گرژییەکە لەسەر "دزینی" سەدان ملیار دینار بووە لەسامانی گشتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار شاوەیس، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی (1ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ" ناس کورد" ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا گرژیی لە نێوان دوو پەرلەمانتاری سوننە ڕوویداوە".

 

وتیشی، "گرژییەکە لە نێوان پەرلەمانتاری حیزبی ئیسلامی موسەننا سامەڕایی و ئەحمەد عەبدوڵا جبوری کە ناسراوە بە ئەو مازن ڕوویداوە".

 

هاوکات مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە تویتێکدا کە " ناس کورد" بینوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە، "گرژییەکە بەهۆی ئەوەوە روویداوە کاتێک موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی دەستەی دامەزراندنی هاوپەیمانی داواکارییەکی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی کە لەلایەن پارێزگاری سەلاحەددین عەممارجەبرەوە ئاڕاستەی ئەبۆ مازن کراون پارێزگاری پێشوو پەرلەمانتاری ئێستای عێراق لەبارەی دزینی سەدان ملیاردینار لە بودجەی گشتی".