گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم باس لە ’’کەمکردنەوەى’’ لێبڕینى موچە و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەکات

2021.03.01 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم باس لە ’’کەمکردنەوەى’’ لێبڕینى موچە و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەکات

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوەى رێژەى تەمویلى موچە زياد بکەن، تا ڕێژەى لێبڕین کەمبێتەوە، پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، دابەشکردنى موچە لەئەولەیەتى حکومەتە کە 30 رۆژ جارێک دابەشبکرێت.

 

وتیشى، ڕێژەى تەمویلکردنى موچە پەیوەستە بە وەزارەتى داراییەوە، حکومەت پەرۆشە بۆ زیادکردنى تەمویلەکە و کاریشى بۆ دەکەن.

 

لەبارەى گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، جوتیار عادل باسى لەوەکرد، ئاڵوگۆڕى بیروڕا بەردەوامە، هەرکاتێک پێویست بوو ئامادەن سەردانى بەغدا بکەن بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان.