گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە و پشکی هەرێم

لیژنەی دارایی: هەموو بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بوون

2021.03.01 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی: هەموو بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بوون

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆتایی هاتووە و ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە بۆ دەنگدان لەسەری."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بازنەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (1ی ئازاری 2021) دەڵێت، "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنەکە تاوتوێی چەند بابەتێکیان لە بودجەکەدا کردووە."

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "لە 15ی شوباتەوە نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە."

 

پێشتر چەندین بەرپرسی لیژنەی دارایی و حکومەتی عێراق و لایەنی حکومەتی هەرێم جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تەنها بابەتی پشکی هەرێمی کوردستان ماوە ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

 

هاوکات ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی ڕایگەیاند، ئەگەرێکی زۆر هەیە ڕۆژی پێنجشەممە هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن.

 

لەبارەى هەڵوێستی یەکێتی لە ئەگەری ڕێککنەکەوتنی هەردوولا، لاهور شێخ جەنگی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ناس کورد ئامادەی بوو وتی، "ان شاءالله ڕێکدەکەون."

 

لە لایەکی ترەوە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری كۆتاییهاتنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان پەیوەستە بەوەی كە دەنگی لەسەر دەدرێت لە پەڕلەمان چ لەبارەی بودجە بێت یان شتى ترەوە.  

  

لەمیانی دیمانەیەكی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی کە "ناس کورد دیویەتی (1 ئازاری 2021)، مستەفا کازمى لەبارەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداوە دەڵێت، گەر مەبەستى پرسیارەکە ئەوەیە بەراوردى واقیعى پەیوەندییەکان و خواستە هاوبەشە بۆ بەرزکردنەوەى بكەین تا ئاستى شەراکەتى نیشتیمانى بەگەڕانەوەى دەوڵەت لەسەر بنەماى دەستوورى و بەرجەستەکردنى داواکارییەکانى هاوڵاتیانى هەرێم ، ڕەنگە ئەوە ڕووینەدابێت.  

  

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گرنگى دانوستانە بەردەوامەکانى نێوان شاندى هەرێم و فیدراڵ بۆ بەدەستهێنانى سازانێکە کە هەردوولا لەسەرى ڕەزامەندبن و ئەوانیش هەرشتێک بۆ سەرتاسەرى عێراقیەکان بخوازن هەر ئەوەش بۆ هاوڵاتیانى هەرێم دەخوازن.  

  

کازمى باسى لەوەش کردووە، حکومەت لەڕێگەى کردنەوەى چەند دۆسیە و پڕۆژەیەکەوە هەوڵى کۆتایهاتنى بەگرفتەکانى نێوان هەرێم و بەغدا داوە و بڕیارەکەش پەیوەستە بەوەى کە پەرلەمان دەنگى لەسەر دەدات لەسەر بودجەکەیاخود چەند پرسێکى جیاوازى ترەوە.  

  

سەرۆک وەزیران وتووشیەتى :" ئێمە باوەڕەمانوایە هەر یەک لەئێمە لەچوارچێوەى دەستوردا پابەندى ئەرکەکانى بێت و کۆمەڵێک گرژى و ئاڵۆزێش چارەسەر بکرێن لەپەیوەندیەکاندا لەگەڵ هەرێم ئەوا هۆکارێکى بنەڕەتیە بۆ چارەسەرى کێشە سیاسیەکانى هەردوولا و و ئۆقرەیى و تێکشاندنى تیرۆر و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكانیتر"