گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەى گەندەڵى

سارکۆزى بە سێ ساڵ زیندانى سزادرا

2021.03.01 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
سارکۆزى بە سێ ساڵ زیندانى سزادرا

ناس کورد-

 

دادگاى فەڕەنسا نیکۆلا سارکۆزى سەرۆکى پێشووترى ئەو وڵاتەى بە سێ ساڵ زیندانى سزادا دواى تاوانبارکردنى بە گەندەڵى، بەوەش بووە یەکەم سەرۆک لەمێژووى نوێی ئەو وڵاتەدا کە ئەو سزایەى بەسەردا بسەپێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارى دادگا، سارکۆزى کەلە ساڵانى 2007 و 2012 سەرۆکى فەڕەنسا بووە، ساڵى 2014 هەوڵیداوە بەشێوەى نایاسایی بگات زانیارى لە دادوەرێکى دیار وەربگرێت، لەبارەى لێکۆڵینەوەکان لەسەر پارەدارکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنەکەى.

 

دادوەرى دادگاییکردنى سارکۆزى وتى پێویست ناکات سارکۆزى ماوەى سزاکەى لە زیندان بەسەر ببات و دوو ساڵى سزاکەشى هەڵپەسێردرا.

 

داواکارى گشتى پاریس داوایکردبوو سارکۆزى دوو ساڵ زیندانى بکرێت، لەسەر ئەو تۆمەتانەى روبەڕووى کراوەتەوە.

 

سارکۆى تەمەن 66 ساڵ سەرجەم ئەو تۆمەتانەى رەتکردووەتەوە کە دراونەتەپاڵى.