گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دۆناڵد ترەمپ هەوڵی گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی دەدات

2021.03.01 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد ترەمپ هەوڵی گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی دەدات

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەدوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پیشووی ئەمریکا لە ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا له‌ میانی كۆنفرانسی كاری نه‌ریتخوازانی سیاسی 2021 له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ کاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا لە میانی وتارەکەیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، كۆتایی به‌ جوڵانه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌و نه‌هاتووه‌ كه‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تازه‌ به‌ڕێكه‌وتووە، داكۆكی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌ڕونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سێی تشرینی دووه‌می 2020ی بردووه‌ته‌وه‌ و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاش لە 2024 وتی: "كێ ده‌زانێت له‌وانه‌یه‌ بڕیار بده‌م سێجار شكست به‌ ئه‌وان بهێنم". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له‌ كۆنگرێس له‌  2022و لە هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2024 رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت له‌ناو پارتی كۆماریدا.

 

 دۆناڵد ترەمپ له‌باره‌ی داهاتووی خۆی و پارتی كۆمارییەوە وتی، "پارتێكی نوێ دانامه‌زرێنم، ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌، پارتی كۆماری پارتی ئێمه‌یه‌، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یەی كه‌ ئه‌مریكییه‌ شكۆدارو تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانمان دروستیانكردووه‌ تازه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین".

 

به‌شێكی زۆری وته‌كانی ترەمپ ره‌خنه‌گرتن بوو له‌ ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌ تایبه‌ت له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران گرتوویه‌تییه‌ به‌ر و وتی، جۆ بایدن ده‌رگای ئه‌مریكا به‌ڕووی كۆچبه‌رانی نایاساییدا كردووه‌ته‌وه‌و ڕه‌خنه‌شی له‌ سیاسه‌تی جۆ بایدن گرت له‌ باره‌ی چین و رووسیا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یشی ده‌ینێت له‌ ئه‌فغانستان و عێراق. ترامپ له‌باره‌ی سیاسه‌تی جۆ بایدن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران وتی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ربگرێت، سزاكان هه‌ڵده‌گرێت، به‌ر له‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن ده‌به‌نگانه‌ هه‌موو داشه‌كان به‌كار ده‌هێنێت".

 

دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی له‌ 20ی كانوونی دووه‌مدا پۆسته‌كه‌ی بۆ ركابه‌ره‌كه‌ی جۆ بایدن لە پارتی دیموكرات، چۆڵكرد بۆ یه‌كه‌مجارە له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا وتار پێشكه‌ش بکات.