گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاری زیاتر

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا

2021.03.01 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا

 ناس کورد-

 جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن پۆلیسی کەتەلۆنیاوە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی (دووشەممە 1ی ئاداری 2021) "ئەمڕۆ دووشەممە جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە لەلایەن پۆلیسی کەتەلۆنیاەوە دەستگیرکراوە، ئەوەش بۆ لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتای ساڵی رابردوو درابوونە پاڵی کە گوایە لەگەڵ راوێژکارەکەی نزیکەی 100 پەیجیان دروستکردبوو بۆ دژایەتیکردن و ناشرینکردنی نەیارەکانی بارتۆمیۆ و ئەستێرەکانی پێشووی یانەکە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها خایمی ماسفیریر، راوێژکار و رۆمان گۆمێز بۆنتی، سەرۆکی خزمەتگوزارییە یاساییەکانی سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن پۆلیسی کەتەلۆنیاوە دەستبەسەر کراون".

 

دوای ئەوەی لەساڵی 2015 بارتۆمیۆ کرایە سەرۆکی یانەکە، بەڵام لەژێر گوشار و ناڕەزایەتییەکی هاندەرانی یانەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.