ناس کورد-
جارێکی دیکە پرسی "ڕادەستکردنەوەی مستەفای سەلیمی لە هەریمی کوردستانەوە بە ئێران" سەرهەڵدەداتەوە و لیژنەکانی ناوخۆ و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو کەیسە ئاشکرابکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ( لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای ئاشكراكردنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، كه له‌و یاداشته‌ی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه، له‌باره‌ی راده‌ستكردنی "مسته‌فا سه‌لیمی"، كه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و داواش ده‌كه‌ن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
ڕزگار عیسا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 3ی ئاداری 2021) لە کۆنسفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نوسراوی ئەو دوو لیژنەیەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، له (21ی نیسانی 2020)دا یاداشتێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، له‌سه‌ر كه‌یسی "راده‌ستكردنی "مسته‌فا سه‌لیمی" تا ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، دواتر له (23ی نیسانی 2020)، به نوسراوی ژماره (729) له‌لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه كه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته پێكهێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه."
ئاماژەی بەوەشکرد، " بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان یاداشت ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌مان بۆ روونبكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ڕاستی بابه‌ته‌كه بۆ رای گشتی ئاشكرا بێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرابوو، پاشكۆیه‌ك هاوپێچ كراوه، كه زانیاری وردی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی تێدایه، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و یاداشته‌مان واژوو كردووه، به‌داوداچوون ده‌كه‌ین، تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی، كه وه‌ڵامی درووستمان پێبگات، ئه‌و راستییه بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت".
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەشکرد، "ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ كوردستان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌بووه كه ژیان و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، خوالێخۆشبوو راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته ئه‌و راستییه ئاشكرا ببێت، ئێمه ناوه‌ستین و له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین، تا راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت".
مسته‌فا سه‌لیمی، بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سەقز بوو، ماوه‌ی 17 ساڵ له زیندان بوو، له (27ی ئاداری 2020) له‌گه‌ڵ دەیان کەسی دیکە له زیندانی شاری سه‌قز هه‌ڵاتن، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک دەستگیرکرایەوە و لەشاری سەقز لە سێدارەدرا.
ئەوکات، دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەوە کە ناوبراو گەیشتووەتە قەزای پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەوێوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کراوەتەوە، هەربۆیە لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێندرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی کارەکانی لیژنەکە ئاشکرانەکراوە.