گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخى نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

2021.03.01 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ناس کورد- 

لەگەڵ کردنەوەى نرخ لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخى نەوتی خاوى برێنت و تەکساس زیاتر لە دۆلارێک بەرزبونەوەیان بەخۆیانەوە بینى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لەهەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (دووشەممە 1ى ئادارى 2021) بڵاویکردەوە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕەکانى جیهاندا ئەمڕۆ نرخى نەوتى خاوى برێنت دۆلارێک و 24 سەنت بەرزبووەتەوە کە بەرزبوونەوەکە دەکاتە ڕیژەى 1.9% و بەوەش نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 65.66 دۆلار.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، نرخى نەوتى خاوى تەکساسیش دۆلارێک و 18 سەنت بەرزبووەتەوە و دەکاتە ڕێژەى 1.9% و نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 62.68 دۆلار.

 

لەدواى 13 مانگ دابەزین لەنرخەکەى بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە، لەمانگى ڕابردووەوە بەرزبونەوەى نرخى نەوت بەرزترین ئاستى تۆمار کردووە.