گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەکەرکوک سەرجەمی بلیتەکان فڕۆشراوە

بلیتەکانی فیلمی (پەیکەری دڵ) بەرەو تەواوبوون دەچن

2019.05.30 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
بلیتەکانی فیلمی (پەیکەری دڵ) بەرەو تەواوبوون دەچن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە نمایشی فیلمی (پەیکەری دڵ) لە دەرهێنانی سینەماکاری دیاری کورد شوان عەتوف نمایشدەکرێت و هەر لە ئێستاوە بلیتەکانی یەکەم رۆژی نمایشکردنی فیلمەکە بەرەو تەواوبوون دەچن. . (پەیکەری دڵ) یەکەمین فیلمی موزیکاڵی کوردییە و بەر لەوەی بەشداری فێستیڤاڵە جیهانییەکانی پێ بکرێت لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایشدەکرێت. . بەرپرسی بەشی ناوەندی فڕۆشتنی بلیت لە هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکوک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "هۆڵەکە 1200 کەس دەگرێت، بەڵام ئێمە لە بەشی ناوەڕاستی هۆڵەکە 600 کورسیمان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی هەموو ئامادەبووان بە باشی فیلمەکە ببینن". . روونیکردەوە، یەکەم رۆژی جەژن و رۆژانی دوایی لە کاتژمێر 5:30 خولەک نمایشی فیلمەکە دەستپێدەکات و سەرجەم بلیتەکانی ڕۆژی یەکەم فرۆشراوون و 30٪ بلیتی رۆژی دووەمیش فرۆشراوە. . وتیشی "یەکەمجارە بەو شێوەیە پێشوازی لە فیلمێک بکرێت". . لە سلێمانیش فیلمەکە لە سیتی سینەما نمایشدەکرێت، بەوتەی بەرپرسی ناوەندی فرۆشتنی بلیت لەو سینەمایە، بۆ ڕۆژی یەکەمی نمایشەکە بلیتی کاتژمێر چوار و شەش سەرجەمیان فرۆشراوون. . فیلمی "پەیکەری دڵ" یەکەمین فیلمی موزیکاڵی کوردییە و لە دەرهێنانی شوان عەتوف و نواندنی "هەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، ڕێشان حەمۆ، ئارین جەلال، حەمە عەلی خان، ئەحمەد ڕەوف، ژیان ئیبراهیم و ڕۆژان جەزا" و چەند ئەکتەرێکی ترە. .