ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور-بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه ژنێکیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (1ی ئاداری 2021) ڕایگەیاندووە، پاش تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای وارماوه-عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه‌وه له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت کە ئافرەتێکە بەناوی (خ، ح، ع).
باس لەوەشکراوە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارەکەدا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 8 هەزار و 700 دۆلاری ئەمریکی و 570 هه‌زار دیناردا كه تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی خۆی له‌سێ كه‌سی دزیوه.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبارەکە به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.