ناس کورد-
ئاژانسى ناساى ئەمەریکا رایگەیاند، بەرەبەیانى ڕۆژى (سێشەممە) نەیزەکێک بەقەبارەى یاریگایەکى تۆپى پێ لەزەوى نزیک دەبێتەوە و ناشبێتە هۆى زیان بۆ ئەم هەسارەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناسا (1ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "وابڕیارە ئەو نەیزەکە کە چێوەکەى دەگاتە 680 مەتر لەزەوى نزیک ببێتەوە، ئەو نەیزەکە ساڵى 1999 زاناکان دۆزیویانەتەوە و ناوى (آر أم 45) یان لێناوە کە ملیۆنێک و 800 هەزار میل لەزەوییەوە دوورە.
بەپێى زاناکان، نزیکبوونەوەى ئەو نەیزەکە لەزەوییەوە مەترسى دورستناکات بەڵام هێندە نزیک دەبێتەوە کە زاناکان دەتوانن بەئامێرى تایبەت وێنەى بگرن و چاودێرى جموجۆڵەکانیشى بکەن.
زاناکانى ناسا دەڵێن، کەوتنى ئەو نەیزەکە کە قەبارەکەى بەقەد یاریگایەکى تۆپی پێ دەبێت هەر دوو هەزار ساڵ جارێک ڕوودەدات هەندێجار زیان بۆ شوێنەکە دروستدەکات بەڵام ئەو نەیزەکە گەورەیەى کەوێرانکارى بۆ سەر هەسارەى زەوى دروست بکات ڕوداوێکى دەگمەنە و لەپێش 66 ملیۆن ساڵەوە ڕویداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەڕووى تیۆرییەوە کەوتنى تەنى گەورە بەسەر زەویدا هەندێجار کارەسات دروستدەکات چونکە بەرگە هەوا ناتوانن ئەو تەنانە دووربخەنەوە پێش گەیشتنیان بەزەوى و بەوەش گەر بەو شێوەیە ئەو تەنانە بەر زەوى بکەون ئەوا وێرانکارى لەسەرتاسەرى زەوى دروستدەکات بەڵام ئەوانەش ڕوداوگەلێکى دەگمەنى سروشتین.