ناس کورد-
ڕابەرى باڵاى ئێران داوا دەکات وڵاتەکەى چیتر پیتاندنى یۆرانیۆم دوانەخات و لەمڕۆوە دەست بکات بەئەنجامدانى ئەو کارە و پێشنیارێکى ئەوروپى بۆ کۆبونەوەى نافەرمى لەگەڵ وڵاتانى 4+1 بەبەشدارى ئەمەریکا ڕەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى خامنەيى ڕابەرى باڵاى ئێران (1ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکيدا بەزمانى عەرەبى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژەى کە نەوت بەرەو کۆتایى دەچێت، ئیدى وزەى ئەتۆمى کە پاکتر بەرهەمدەهێنرێت و تێچووى کەمترە دەبێتە کارێکى باو.
وتیشى، ئەوکاتە ناتوانن دەست بەپیتاندن بکەن بەڵکو پێویستە ئەمڕۆ دەستى پێ بکەن و هەروەها دەبێت لەئێستاوە خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن و ئەو توانایەشیان هەیە.
خامنەى باسى لەوەش کرد، خۆرئاواییەکان دەیانەوێت ئێران پێویستى پێیان بێت لەو ڕۆژەى کە پێویستى بەوزەى ئەتۆمیى هەیە بۆ ئەوەى بتوانن مەرجى خۆیان بەسەریدا بسەپێنن و بێزارى بکەن.
پێشتریش ئەبولفەزڵ عەموئیى وتەبێژى لیژنەى ئاسایش و سیاسەتى دەرەوە لەپەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، عەلى ئەکبەر ساڵحى سەرۆکى ئاژانسى وزەى ئەتۆمى وڵاتەکەى وتوویەتى، تاران دەستیکردووە بە دروستکردنى ئامێرێکى دەرکردەى ناوەندى لەنەوەى IR2 و IR6 لە پێگەى ئەتۆمى فۆردۆى وڵاتەکەى.
في اليوم الذي ينفد فيه النفط، ستصير الطاقة النوويّة التي تُنتَج بنظافةٍ أكثر وتكلفة أقل أمراً شائعاً. لا يمكن أن يبدأ التخصيب حينذاك؛ علينا أن نبدأ من اليوم. الغربيّون المستكبرون يريدون أن تحتاجهم #إيران في اليوم الذي تحتاج فيه إلى الطاقة النووية. pic.twitter.com/EaOzIpYICn
— الإمام الخامنئي (@ar_khamenei) February 28, 2021