گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم لێدوانى حەشدى شەعبى لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەى ئەمەریکا

2021.02.28 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى حەشدى شەعبى لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەى ئەمەریکا

ناس کورد- 

دەستەى حەشدى شەعبى بەفەرمى هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشە ئاسمانییەکەى ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکداریەکانى نزیک لە ئێران راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات "بەپێى لێکۆڵینەوەکان هێرشەکە لەناو خاکى عێراقدا ئەنجام دراوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەى حەشدى شەعبى (یەکشەممە، 28ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکەى ئەم دواییەى ئەمەریکا بۆ سەر گروپە چەکداریەکانى نزیک لە ئێران لەسەر سنورەکانى عێراق - سوریا ئاماژەى بەوەداوە، پێش چەند ڕۆژێک هێزەکانمان لەلایەن ئەمەریکاوە ڕوبەڕوى دەستدرێژى بوونەوە و سەربازێکمان کوژرا.

 

ئەوەش هاتووە "دەستەکە ماوەیەک وەستا تا تەواوبونى گێڕانەوەکان لەسەر ئەو دەستدرێژییە و لێکۆڵینەوە لە سەربازەکانمان کە گوایە لەناو خاکى سوریادا نەبوون، بەڵام بەپێچەوانەى ئەوەى ئەمەریکاى دەستدرێژیکار دەیگێڕێتەوە سەربازە پاڵەوانەکانمان لەسەر سنورى نێوان هەردوو وڵات بوون بۆ پاراستنى زەویەکانى عێڕاق لە تیرۆر".

 

دەستەى حەشدى شەعبى لەبەیاننامەکەیدا باسى لەوەشکردوە، بەوەش جەختدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە هێزەکانمان  لە چوارچێوەى هێڵى بەرگرى عێراقدا بوون و ئەو دەستدرێژییە ئاماژەیە بە گەشەسەندنى مەترسیدار لە داهاتودا و پێویستە بوەستێنرێت، لەسەر لایەنە تایبەتمەندەکانیش پێویستە بە ئەرکى خۆیان هەستن بەرامبەر ڕۆڵەکانى حەشد کە قوربانیان داوە و تائێستاش قوربانى دەدەن لە پێناو ئاسایشى عێراق.