گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ کەس لەبەغدا دەستدرێژیان کردە سەر کچێکى شەش ساڵان و دواتر کوشتیان

2021.02.28 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کەس لەبەغدا دەستدرێژیان کردە سەر کچێکى شەش ساڵان و دواتر کوشتیان

ناس کورد-

 

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق دەستگیرکردنى سێ کەسی لەبەغدا راگەیاند، بەتۆمەتى کوشتنى کچێکى تەمەن شەش ساڵان دواى دەستدرێژیکردنەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دەزگاکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانى  ئاسایشى نیشتیمانى لەناوچەى "سەبع بور" لەبەغدا توانیویانە تاوانى دەستدرێژى و کوشتنى کچێکى تەمەن شەش ساڵان ئاشکرابکەن، دواى سێ کاتژمێر لە دۆزینەوەى تەرمەکەى لەخانویەکى تەواونەکراودا.

  

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان توانیویانە بەپێی بڕیارى دادوەر ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە رووداوەکەیان ئەنجامداوە و ژمارەیان سێ کەسە.

 

لەبەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا دەکرێت و دواتر رەوانەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ ئەوەى بە سزایی یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.

me_ga.php?id=13687