گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری

ملیاردێرێک هۆشدارى بەو کەسانە دەدات کە مامەلە بە بتکۆینەوە دەکەن

2021.02.28 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
ملیاردێرێک هۆشدارى بەو کەسانە دەدات کە مامەلە بە بتکۆینەوە دەکەن

ناس کورد- 

بیل گەیستى ملیاردێرى ئەمەریکى داوا دەکات خەڵکى لەوەبەرهێنان بەدراوى بتکوێن دووربکەنەوە و دەشڵێت، ئەگەر ئەوانەى کە پارەیان لە موسکى ملیاردێر کەمترە با خۆیانى لێ بەدوور بگرن و مامەڵە بەو دراوەوە نەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچاوپێکەوتنێکیدا بۆ بلۆمبێرگ کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، بیڵ گەیتس، دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتى ئەمەریکى (یەکشەممە 28ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، لەکاتێکدا کە ئەیلۆن موسکى ملێاردێرى ئەمەریکى پێشەنگى شێتانەى کڕینى دراوی بیتکۆین دەکات، پێویستە هەموو کەسێک کە پارەى کەمترە لەو لە وەبەرهێنان لەو دراوەدا دووربکەوێتەوە و وریا بێت لەو دۆخە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەکاتى گۆڕانکارییەکان بەسەر نرخى ئەو دراوەدا ڕەنگە ڕاڕایى بۆ کەسانى نمونەى سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیا تسلا و دەوڵەمەندێکى وەکو موسکى دروستنەکات، بەڵام مەترسییەکەى بۆ ڕاڕایى کردنى خەڵکانى ترە.



پێشتریش بیل گەیتس ڕایگەیاند، هەروەها بە پیشەسازیکردنى بیتکوێن زیان بەژینگە دەگەیەنێت.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، دوو توێژەر لەزانکۆى کامبرێدجى بەریتانیا ڕایانگەیاند، بە پیشەسازى کردنى بتکۆین کارەباى زۆرى دەوێت و کاریگەری لەسەر ژینگە دروست دەکات.



ماوەیەکە چەند ملیاردێرێک لەوانە ئەیلۆن موسکى، بانگەشەى وەبەرهێنانى دراوى بتکوێن دەدات کە چەند وڵاتێک دانیان پێداناوە و لەپەڕەسەندایە و بەوهۆیەشەوە نرخەکەى ئاڵوگۆڕى بەسەردا دێت و ناو بەناو بەرز دەبێتەوە.