گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کەی بەستنی دەمامک لە جیهاندا کۆتایی دێت؟ زانایان وەڵام دەدەنەوە

2021.02.28 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
کەی بەستنی دەمامک لە جیهاندا کۆتایی دێت؟ زانایان وەڵام دەدەنەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە،زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن بەستنی دەمامک لە جیهاندا تا پێنج ساڵی داهاتوو بەردەوامی هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، گراهام مێدلی، پسپۆڕی نەخۆشی هەوکردن لە کۆڵێجی تەندروستیی و پزیشکی خولگەیی لەندەن و ئەندامی گروپی ڕاوێژکاری زانستی بۆ فریاکەوتنی کتوپڕ( SAGE ) ڕایگەیاندووە، " پێدەچێت بەکارهێنانی ماسک و دەمامەک لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بەردەوام بێت".

 

لەلایەکی دیکەوە، پاتریک ڤاڵانس، گەورە ڕاوێژکاری زانستی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕەنگە لە زستانی داهاتوودا پۆشینی دەمامک بەردەوام بێت، تەنانەت ئەگەر هەموو هاووڵاتیانی بەریتانیاش بە ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا بکوترێن".

 

پاتریک ئەوەشی وتووە، " حکومەتی بەریتانیا مەودایەک لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزیکردن دەهێڵێتەوە کە پێویست دەکات ماسک لەشوێنە گشتییەکاندا بەکاربهێنرێت، پێدەچێت هاووڵاتیان ناچاربکرێن پابەندی ڕێوشوێنە سەرەکییەکانی خۆپارێزی بن لە ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، تەنانەت دوای تەواوبوونی هەڵمەتەکانی کوتانیش".

 

هاوکات، ئەنتۆنی ڤاوچی، گەورە ڕاوێژکاریی پزیشکی  پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمەریکا، لەوبارەیەوە هۆشداریداوە، " هەموو کەسێک دەبێت تاساڵی داهاتوو بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی دەمامک و ماسکی پاراستن".