گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری پەروەردە لەبارەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.28 - 02:02
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە لەبارەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار لە چارەنوسی پرۆسەی خویندن دەدرێت، دەشڵێت، ئەگەر بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بدرێت، ئەوا پابەند دەبن پێوەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ئێمە پابەندین بە هەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ناوەندەکانی خوێندن و خۆمان بڕیار نادەین."

 

وتیشی، "سبەینێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاووتوێی دۆخی کۆرۆنا و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت."

 

وەزیری پەروەردەی هەرێم جەختیشیکردەوە، " داخستنی ناوەندەکانی خوێندن لە دەستی یەک لایەن یاخود وەزارەتدا نییە، ئەوە بە کۆدەنگی و لە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر سیاسەتێکی خۆپارێزی بکرێت و بۆ ماوەیەک ناوەندەکانی خوێندن دابخرێت، لەبەر خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا ئێمە ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی."