گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەى شەڕی پەکەکە و تورکیا ڕاگەیاند

2021.02.28 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەى شەڕی پەکەکە و تورکیا ڕاگەیاند

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات کێشەی پەکەکە و تورکیا بە ڕێگەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی شوباتی 2021، لاهور شێخ جەنگی پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

لە ڕاگەیەنراوی نوسینگەی لاهور شێخ جەنگیدا هاتووە، "لە بارەی هەڵوێستی یەکێتیی بۆ کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تورکیا، لاهور شێخ جەنگی دووپاتیکردەوە کە یەکێتیی پێی وایە ئەو پرسە بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر دەکرێت و بژاردەی شەڕ و پەنابردنە بەر ڕێگەی سەربازیی کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات."

 

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی "بە بەردەوامیی هەوڵەکان کرد بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی و جەختیکردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هانی هەردوولا دەدات بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کە تیایدا پشکی هەرێم لە بودجەدا دیاری بکات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامن بکات و چیتر قووت و بژێویی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم نەکرێتە قوربانیی ململانێ و بەرژەوەندییە تایبەتەکان."

 


وتیشتی، "ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تەنیا بۆ بودجە نییە، بەڵکو فاکتەرێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر بە تایبەت کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان، هاوکات قەوارەی هەرێمیش بەهێزتر دەکات."


لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ ئازادیی ڕادەڕبڕین کرد لە هەرێمی کوردستان "کە یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و لەو ڕووەوە جەختیکردەوە لەسەر فەراهەمکردنی پانتایی ئازادیی ڕادەربڕین و مامەڵەکردنێکی مەدەنی و شارستانییانە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە پێناو پەرەپێدان و بەهێزکردنی پایەکانی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمدا.

me_ga.php?id=2723