ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەسەر ئەو مامۆستایەی وتی، هەموو ساڵێک بە قۆپی دەرچووە ڕوونیکردنەوەیدا دا و ڕایگەیاند، ئەو کەسە فەرمانبەر یاخود مامۆستا نییە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەوان دەتوانن لێپێچینەوە لەو فەرمانبەر و مامۆستایانە بکەن کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن، بۆیە ئەو بابەتە پێویستی بە لایەنی دیکە و بەدواداچوونی زیاترە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "سەرکۆنەی هەموو کارێک دەکەین کە تایبەتە بە گزی کردن و ڕیکاری تایبەت بە خۆمان بۆ نەهێشتنی ئەو کارە و هەموو ساڵێک ڕێکاری پێویستمان بەرامبەر ئەو کەسانەی گرتووەتەبەر کە گزی دەکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەبارەت بەو کەسەی لە کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە باسی گزی کردنی خۆی کردووە، ئەو کەسە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە و فەرمانبەر یاخود مامۆستای ئێمە نییە، ئەو پەیمانگا ناحکومیەشی کە ئەو بەڕێوەبەریەتی لە وەزارەتی پەروەردە بە ناوی کەسێکی دیکەوەیە."
ڕوونیشیکردەوە، " ئێمە دەتوانین لێپێچینەوە لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بکەین کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن، بۆیە ئەو کەیسە زیاتر پێویستی بە بەدواداچوونە لەلایەن کەسانی یاساییەوە، نەک تەنها لایەنێک و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە."
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی بابەتی لێدوانى ئهو مامۆستایەی کرد کە باسى لە بابەتى گزیکردن کردبوو لەمیدیایەکى کوردستانیدا و بڕیاریدا لەوبارەیەوە نوسراوێک ئاڕاستەی هەرسێ وەزارەتى (پەروەردە، خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رۆشنبیرى و لاوان) بکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر رەوشى خوێندن لەپەروەردەکان و ئەو رووداو و پێشهاتانەى هاتوونەتە پێش، کۆبوونەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکۆبوونەوەکەدا كه کارزان کهریم، راوێژکارى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ كاروبارى پەروەردە ئامادهی بوو، سهرۆكی لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵاو توێژینهوهى زانستی بەشداریکردنی بهڕێزیانی لهكۆبوونهوهكهدا بەگرنگ و پێویست زانی بۆ هەماهەنگیى زیاترى نێوان ههردوولا و ئاماژهی به لێدوانى ئهو مامۆستایە کرد کەباسى لەبابەتى گزیکردن کردبوو لەمیدیایەکى کوردستانیدا."
زیاتر بخوێنەوە: بەڕێوەبەری پەیمانگایەک لە سلێمانی: هەموو ساڵێک قۆپیەم کردووە
زیاتر بخوێنەوە: یەکەمین کاردانەوە لەبارەی بەڕێوەبەری ئەو پەیمانگایەی دەڵێت: هەموو ساڵێک قۆپیم کردووە
ئەوەش هاتووە، "دواى گفتوگۆى ورد لەسەر بابەتەکە، لیژنهى پهروهردهو خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا نوسراوى فهرمی ئاراستەى هەرسێ وەزارەتى (پەروەردە، خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، رۆشنبیرى و لاوان) بکات لهسهر ئهو پرسه."
لەخاڵى دووەمى بەرنامەى کار رەوشى خوێندن لەپەروەردەکان و رێکارەکانى خۆپارێزى لەناوەندەکانى خوێندن بۆ پاراستنى قوتابیان و خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران تاووتوێ كرا.
سەردانى مەیدانیى لیژنە لاوەکییەکان و ئەندامانى لیژنە بۆ ناوەندەکانى خوێندن و بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەکان خوێندرانەوەو گفتوگۆى وردیان لەسەرکرا.
باس لەپێشنیارى لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ وەرگرتنى سەمپەڵ لە قوتابى و خوێندکاران کرا کە دواى ئەوەى لیژنە داواى لە وەزارەتى تەندروستى کردبوو، دوێنێ پێشنیارەکە جێبەجێکرا.
هەر لە کۆبوونەوەکە لیژنەیهك پێکهێنرا بۆ سهردانیكردنی وەزارەتى دارایى و ئابوورى تایبەت بەچەند مامۆستایەک کە لەسیستەمى بایۆمەترى دووجار ناویان تۆمارکراوە، لیژنەیەکى تریش بۆ سەردانیكردنی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان بۆ وەرگرتنى سەرنج و پێشنیاز سهبارهت بهپڕۆژەیاساى زانکۆ تایبەتەکان پێكهێنرا.
لەکۆتایى کۆبوونەوەکەشدا سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشتانەى ئاراستەى لیژنەكه کرابوون، رێککارى پەیڕەوى بەرامبەریان وەرگیرا.