گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە فلاشمیمۆرییەکەیدا چی دۆزراوەتەوە؟

لە سلێمانی چەکدارێکی داعش لە سێدارەدرا

2019.05.30 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی چەکدارێکی داعش لە سێدارەدرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی لەسێدارەدانی چەکدارێکی داعش بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا کە وێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، رۆژی 2017/12/12 تۆمەتبار محەمەد عەبدولڕەحمان حەسەن لەبازگەی بانی مەقان لەلایەن هێزەكانیان دەستگیر كراوە و دواتر بەڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ‌ بڕیاردرا بە ڕاگرتنی و ڕەوانەكردنی بۆ دادگای تایبەتمەند كە دادگای تاوانەكانی سلێمانییە بەمەبەستی دادگاییكردنی بەپێی مادەی 2ی‌ تیرۆر. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە لەسەرەتای دروستبوونی ڕێكخراوی داعش لە عێراق پەیوەندی پێیانەوە كردووە و چەكدار بووە لەو ڕێكخراوەدا. . روونیشکراوەتەوە، دوای كۆتایهێنان بەڕەوتی لێكۆڵینەوەكان محەمەد عەبدولڕەحمان حەسەن لە بەرواری 2019/5/29 لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی بەپێی مادەی 3/2 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی‌ ساڵی 2006 سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. . لەبارەی ناسنامەی چەکدارەکەی داعشەوە، راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، چەكدارەكە خەڵكی بەغدایە و دانیشتوی فەلوجە بووە، میمۆرییەكی پێبوە چەند وێنەیەكی خۆی تێدا بووە كە بە جلوبەرگی سەربازی داعشەوە لەفەلوجە لەگەڵ چەند چەكدارێكی دیكەی داعشدا گرتوویەتی. .