گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە

2021.02.28 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە

ناس کورد-

لە ئاگادارینامەیەکدا (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات کە لە سبەینێ دووشەممەوە واتە بەرواری 1ی ئاداری 2021، لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 9:00ی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی. "

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکانە لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە."

 

ئەوەش هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەپێناوی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەهیوای ئەوەی هەموو لایەک پابەند بن بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بڕیارە سەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە. "