گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شەش ملیار دۆلار دیارنییە’’

گومان لەسەر داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق دروست دەبێت

2021.02.28 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
گومان لەسەر داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق دروست دەبێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق گومان لە داتا و ژمارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەکات و دەڵێت، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا عێراق بە بەهای هەشت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و بانکی ناوەندیش لەو ماوەیەدا تەنها دوو ملیار دۆلاری خستووەتە بازارەوە، بۆیە دەپرسن، "شەش ملیارەکەی تر کوا؟.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، " داتاکان و ژمارەکان ئەوەیان دەرخستووە کە داهاتی مانگانەی دەوڵەت لەفرۆشتنی نەوت چوار ملیار دۆلاری تێپەڕکردووە لەکاتێکدا فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لەماوەی هەمان ماوەدا، مانگانە نەگەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە داهاتی حکومەت لە مانگێکدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە، چونکە فرۆشتنی بانکی ناوەندی بە دۆلار لە ماوەی ڕابردوو لە ملیارێک دۆلار تێنەپەڕیوە".

 

 فەیلی ئەوەش دەڵێت، "بەپێی ژمارەکان ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە کە داهاتی نەوت چوار ملیار دۆلار بووە بۆ هەر مانگێک، بۆیە بڕیارە ئەوەی بمێنێتەوە وەک یەدەگی نەختینەیی بیانی مامەڵەی پێ بکرێت و بچێتە سەریەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندی عێراق و لەزیادبوونی یەدەگی بانکی ناوەندیدا ڕەنگبداتەوە، بۆیە پێویستە بانکی ناوەندیی لەڕاگەیەندراوێکدا ئەو هاوکێشەمان بۆ ڕوونبکاتەوە و پێمان بلێت شەش ملیار دۆلارەکەی کە ماوەتەوە چێ لیهاتووە؟ ".

 

ئەندامەکەی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق  ڕوونیکردووەتەوە، " ئەو زانیاریانەی بەئێمە گەیشتووە  وئەو داتایەی لەماڵپەڕی بانکی ناوەندیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی مانگی کانوونی دووەم  و شوباتی ئەمساڵدا تەنیا ملیار و نیوێک دۆلاری فرۆشتووە، بانکی ناوەندی لە مەزادەکەی خۆیدا لە مانگی کانوونی دووەم 490 ملیۆن و 169,099 هەزار دۆلار بووە، لە کاتێکدا ئەو بڕەی لە مانگی شوباتدا فرۆشراوە ملیارێک و 19 ملیۆن دۆلار بووە.

 

 فەیلی جەختلەوەدەکاتەوە، "وردبینی ژمارەکانی فرۆشتنی نەوت و ئەو دۆلارەی لەمەزادی بانکی ناوەندیدا فرۆشراوە بەبێ ڕوونکردنەوە ئەوە دەردەخات کە زیاد لە شەش ملیار دۆلار نەخراوەتە مەزادی دراوەکانەوە، ئەوەش  مانای وایە دەبێت لەزیادکردنی یەدەگی بانکی ناوەندیدا ڕەنگبدەداتەوە، بۆیە ئەو پرسە دەبێت بەفەرمیی لەلایەن حکومەتەوە ڕوونکردنەوەی لەسەر بدرێت".