ناس کورد-
ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق تەنها ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ماوە، دەشڵێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاساکە پەسەند دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زافر عانی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، " گفتوگۆکانی پڕۆژەیاسای بودجه گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی و ته‌نها ئه‌وه ماوه ڕێككه‌وتنی بەغدا و هەرێم سه‌باره‌ت پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌کەدا رابگه‌یه‌ندرێت، لەگەڵ چەند شتێکی دیکە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کارەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو کارانەی ماون تەواو دەکرێن."
ئاشکراشیکرد، "له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بودجه به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سند ده‌كرێت ."
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه پەرلەمانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه، بەڵام بەرنامەی کاری دانیشتنەکە پڕۆژەیاسای بودجەی تێدا نییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتنی کۆتایی.