گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند منداڵێکیش توشبوون

تەندروستیی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر چۆنە؟

2021.02.28 - 12:05
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی توشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر چۆنە؟

ناس کورد-

وتەبێژی تەندروستیی ھەولێر رایگەیاند، چەند منداڵێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون، دەشڵێت، بە گشتی تەندروستیی توشبووان باشە و جیاوازی ڤایرۆسەکە ئەوەیە کە خێراتر دەگوازرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. بژار مووسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەئێستادا ھەر حاڵەتێكی توشبوون بە کۆرۆنا ھەبێت بە كۆرۆنای گۆڕاو تۆماری دەكەین".

 

سەبارەت بە جیاوازی کۆرۆنای گۆڕاو و دۆخی تەندروستیی توشبووان، وتەبێژی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "یەكێك لە جیاوازییەكانی كۆرۆنای گۆڕاو ئەوەیە كە خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام دۆخی تەندروستیی توشبووان باشە و لەژێر چاودێریدان."

 

ئەوەشی خستەڕوو، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند منداڵێكیش وەك تووشبووی كۆرۆنای گۆڕاو تۆمار كراون، بەڵام ئەوانیش بە گشتی تەندروستییان باشە."