گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

حاکمی نیویۆرک بە ئەنجامدانی ’’گێچەڵی سێکسی’’ تۆمەتبار دەکرێت

2021.02.28 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
حاکمی نیویۆرک بە ئەنجامدانی ’’گێچەڵی سێکسی’’ تۆمەتبار دەکرێت

ناس کورد-

لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا دوو ژن حامی ولایەتی نیویۆرک بە ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی بەرامبەریان تۆمەتبار دەکەن و یەکێکیان دەڵێت، بەبێ ویستی خۆی ماچی لێوی کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێڕەی هەواڵیکی ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمەریکی ( 28ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد"بە دواداچوونی بۆکردووە، شارلۆت بێنێت، کە تامانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە ئیدارەکەی ئاندرۆ کۆمۆدا، حاکمی ولایەتی نیویۆرک وەک یاریدەدەری جێبەجێکار و ڕاوێژکاری سیاسەتی تەندروستی کاری کردووە، بە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی وتووە، کە بەهاری ڕابردوو، کۆمۆ گێچەڵی سێکسی بەرامبەر کردووە، لەوکاتەی کە ئەوان سەرقاڵی شەڕی بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. 



بەگوێرەی ماڵپەرە ئەمەریکییەکە، "بێنێتی تەمەن 25 ساڵ، ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمۆ بەکرداریی هەڕاسانی نەکردووە و دەستدرێژی نەکردووەتە سەری، بەڵام بە ئاماژەی زارەکیی ئەوەی کردووە و پێی وتووە کە دەیەوێت پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵدا هەبێت.

 

بێنێت، بە ڕۆژنامەکەی وتووە، کۆمۆ ژمارەیەک پرسیاری نەشیاوی دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی لێکردووە، لەوانە بۆچوونی ئەو لەسەر جیاوازی تەمەن لە پەیوەندییە ڕۆمانسییەکان و دوایین جار لەباوەشی کێدا بووە. 

 

ژنە 25 ساڵەکە ئاماژە بەوەشکردووە، "لە جۆری پرسیارەکانی کۆمۆوە تێگەیشتم کە دەیەوێت لەگەڵ من بخەوێت، بۆیە زۆرهەستم بە نائاسوودەی و ترس کرد".

 

ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی کە هەیبووە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی ئیدارەکەی کۆمۆ باسی کردووە، بۆیە دوای کەمتر لە هەفتەیەک   کارێکی تری وەرگرتووە وەک ڕاوێژکاری سیاسەتی تەندروستی دەست بەکاربووە.  

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە، کۆمۆ نکۆڵی لەوەکردووە کە یاریدەدەرەکەی هەراسان کردبێت، هاوکات دانی بەوەدا ناوە کە چەند پرسیارێکی کەسێتی لێکردووە، وەک بابەتی  ڕێنمایی و ئامۆژگاری، بەتایبەتی کە پێشتر لەهەوڵێکی دەستدرێژی سێکسیدا ڕزگاری بووە .

 

ماڵپەرەی حوڕە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئاراستەکردنی تۆمەت لەلایەن  بینێت دژ بە کۆمۆ، دوای ئەوە هاتووە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی تر بە ناوی لیندسی بۆیلان کە یاریدەدەری پێشووی کۆمۆ بووە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە حاکمی نیویۆرکی تەمەن 63 ساڵ گێچەڵی سێکسیی بەرانبەرکردووە و بەبێ ویستی خۆی ماچی لەسەر لێوی کردووە.

 

بۆیلان لەوتارەکەیدا کە لەماڵپەڕی"میدیۆد" بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، ناچارکراوە چیرۆکەکەی خۆی باس بکات، چونکە نابێت ژنان ناچاربکرێن ئەزموونەکانی خۆیان  بشارنەوە، کاتێک لە شوێنی کار هەراسان دەکرێن و سوکایەتیان پێ دەکرێت.