گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کەلار؛ لە شەڕێکدا چەند پۆلیسێک برینداربوون

2021.02.28 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ لە شەڕێکدا چەند پۆلیسێک برینداربوون

ناس کورد-

لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، شەڕ لەنێوان کەسوکاری کۆچکردوویەک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند پۆلیسێک برینداربوون و چەند کەسێکیش دەستگیرکران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، بڵاویکردووەتەوە، "شەوی ڕابردوو کەسوکاری ئافرەتێکی کۆچکردوو هێرشیانکردە سەر پولیسە ئێشکگرەکانی نەخۆشخانەکەمان و چەند پۆلیسێک برینداربوون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین بۆ سەر پۆلیسی نەخۆشخانەکەمان."

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد کە لە سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە دەستی کەوتوون، ڕووداوەکە دوای ئەوە ڕوویداوە، کە ژنێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە گیانیلەدەستداوە، دواتر هەڵچوون لەنێوان كەسوكارەكەی و كارمەندانی نەخۆشخانەكە ڕوویداوە.

 

بەهۆی ڕووداوەکەوە، چوار پۆلیسێک برینداربوون و ژمارەیەکیش لە کەسوکاری کۆچکردووەکە کە لە شەڕەکەدا بەشداربوون دەستگیرکراون.