گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بە موچەوە هەیە

ئەو بڕگانە بڵاوکرانەوە کە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا گەرەنتی کراون

2021.02.28 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو بڕگانە بڵاوکرانەوە کە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا گەرەنتی کراون

ناس کورد-

گرنگترین ئەو بڕگانە بڵاوکرانەوە کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و گەرەنتی تێپەڕاندنیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام پشکی هەرێم یەکێک نییە لەو بڕگانە و هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن بۆ جێگیرکردنی دەقێکی کۆنکرێتی لە پڕۆژەیاساکەدا.

 

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی حکومەتی عێراق ئەو بڕگانەی بڵاوکردووەتەوە کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە:

- شایستە داراییەکانی ئەو کەسانەی بڕیاری 315 دەیانگرێتەوە، هەروەها گرێبەستەکان، وەزارەتی کارەبا، ئیدارییەکان، پیشەییەکان، پاسەوانەکان، فەرمانبەرانی خۆبەخش.

- شایستە داراییەکانی سەرجەم وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی ڕۆژانە، هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی گرێبەستی کۆمسیۆن.

- شایستە داراییەکانی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی و پیشە تەندروستییەکان و یاریدەدەرەکانیان و هەروەها جێگیرکردنیان لەو 68 هەزار پلە وەزیفییەکە کە بڕیاری لێ دراوە.

- جێکردنەوە و گەرەنتیکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کەسانەی لە بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ خزمەت.

- دامەزراندنی یەکەمەکان و هەڵگری بڕوانامە بەرزەکان.

- هەڵوەشاندنەوەى لێبڕین و دانانی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

- دابەشکردنی زەوی بەسەر تەواوی چینەکان کۆمەڵگا.

- مینحەیەک بدرێت بە ڕۆژنامەنوس و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران.

- شایستە داراییەکانی جوتیاران و پشتگیری کەرتی پیشەسازی.

- زیادکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و بڕی مینحەکەشیان زیاد بکرێت.

 

بەڵام ئەندامێکى کوردی لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، بە سازانى سەرجەم لایەنە سیاسیەکان نەبێت بودجەى 2021 لە پەرلەمانەوە تێناپەڕێت.  

  

لە لێدوانێکیدا "نینا" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەدى حاجى ڕەشید ( 27ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، "تا ئێستا دوو لایەنى شیعە هەڵوێستیان لەبارەى پشکى کورد لە بودجەدا ڕوون نەکردووەتەوە و بەوەش هێشتا ڕێککەوتنى کۆتایى لەسەر هەموو بڕگەکانى بودجەکە نەکراوە."  


ئەحمەدی حاجی ڕەشید جەخت دەکاتەوە کە "ناتوانرێت بەبێ کورد بودجەکە تێپەڕێنرێت و 34 پەرلەمانتارى کورد لە هاوپەیمانى هیوا و فراکسیۆنى یەکێتى هەڵوێستى خۆیان بۆ تێپەڕاندنى بودجەکە یەکخستووە بەوەى دەبێتە دەقێک هەبێت پەیوەست بە پشکى هەرێمەوە ئەوەش بەپێى دەستور و یاسا کارپێکراوەکان بۆ ئەوەى جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندى هەموو عێراقییەکاندا."  


ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، لایەنێکى سیاسیى کوردى سوورە لەسەر ئەو تێکستەى کە حکومەت بۆ بودجەکە دایڕشتووە لەسەر پشکى هەرێم و ئەوەش ناکۆکى ڕاوبۆچونى لەنێوان دوو لایەنى ترى سیاسیدا دروستکردووە.  

ئەو ئەندامەى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، تاوەکو کێشەکانى ناو بودجە زیاتر بێت ئەوا تێپەڕاندنیشى ئاستەم دەبێت و بەوەش هیچ وادەیەک بۆ دەنگدان و تێپەڕاندنى لەئێستادا دیاری ناکرێت.