گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە تەندروستیی هەرێمەوە: لەبەردەم دۆخێکی ترسناکداین

2021.02.28 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە تەندروستیی هەرێمەوە: لەبەردەم دۆخێکی ترسناکداین

ناس کورد-

بۆ چارەسەرکردنی ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە تەندروستییان ناجێگیرە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم گەورەترین بەشی چاودێریی چڕ لە هەولێر دەکاتەوە و هۆشداریش دەدات لەوەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی ترسناکی کۆرۆنادایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم گەورەترین بەشی چاودێری چڕ لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی ئەوە بەشە لەدرێژەی ئامادەکاریەکانە بۆ بەرەگاربوونەوەی هەڵکشانی نۆێی نەخۆشی کۆڕۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەکاردەهێنرێت.

 

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هیوادرین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنمایی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆڕۆنا."