گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ دایکێک بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانی لە شوقەکەیەکەوە فڕێیاندەداتە خوارەوە

2021.02.27 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شۆقەیەکی شاری ئەستەمبول، دایکێک ناچاردەبێت بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانی لە پەنجەرەیەکی شوقەکەوە لە نهۆمی سێهەمی باڵەخانەکەوە بەریانبداتەخوارەوە،ئاپۆڕای خەڵکیش لە خوارەوە منداڵەکان بەبەتانی دەگرنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەماڵپەڕی ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە( 23ی شوباتی 2021) وناس کورد بینویەتی، "دوای ئاگرکەوتنەوە لە شوقەیەک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئەستەمبول دایکێک بەمەبەستی ڕزگارکردنی چوارمنداڵەکەی ناچاردەبێت لە قاتی سێهمەوە بەریانبداتە خۆارەوە".

 

لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، "خەڵکێکی زۆر لە تەنیشت باڵەخانەکەدا کۆبوونەتەوە و بەدەنگی بەرز دەگرین و هاواردەکەن و داوا لە دایکی منداڵەکان دەکەن کە بەوشێوەیە بەریانبداتە خوارەوە." 


بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی کە لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، "ئاپۆڕای هاووڵاتیانی ئەو شوێنە کە لەخوار باڵەخانەکەدا کۆبوونەتەوە لەڕێگەی گرتنی بەتانییەوە، منداڵەکان یەک لە دوای یەک دەگرنەوە".