گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەولێر؛ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەست بە جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە دەکرێت

2021.02.27 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەست بە جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە دەکرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گوژمەی سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو لە شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی دەست بە کارەکانی کراوە کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان (شەممە 27ی شوباتی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "دەست بە دوو پڕۆژەی ئاوی ناو شاری ھەولێر دەکرێت لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جایکا و لە سەرەتا دەست بە کۆڵین دەکرێت بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاو کە پڕۆژەیەکی گەورەیە بە گوژمەی دوو ملیار 800 ملیۆن دۆلار و سەرەتا ئەو دەستی پێ کراوە، بەوەش کێشەی تۆڕی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت."

 

وتیشی، "پڕۆژەی دووەمیش پڕۆژەی ئاوەڕۆی ناو شاری ھەولێرە، ئەویش بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێن."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆژەی یەکەم دەستی بەکار کردووە و کارکردن لێی بەردەوام دەبێت تاوەکو پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئەوەی دیکەش دەست پێ دەکرێت."