گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

فاوچى باسى وەرگرتنى سودەکانى ڤاکسین دەکات دژى کۆرۆناى گۆڕاو

2021.02.27 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
فاوچى باسى وەرگرتنى سودەکانى ڤاکسین دەکات دژى کۆرۆناى گۆڕاو

ناس کورد- 

ئەنتۆنى فاوچى، گەورە پزیشکى بوارى بەرگریى جەستە و ئەندامى تیمى کۆشکى سپى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا جەختلەوەدەکاتەوە، نابێت چاوەڕێى ڤێرژنى نوێى ڤاکسینەکان بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى نەوە نوێکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و ڤاکسینەکان کاریگەریان دژى سەرجەم جۆرەکانى ڤایرۆسەکە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنى فاوچى لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تۆڕى CNNى ئەمریکیدا (شەممە 27ى شوباتى 2021) سەبارەت بەوەى هەندێک کەس ڤاکسینى کۆرۆنا وەرناگرن و چاوەڕێى ڤێرژنى نوێی ڤاکسینەکان دەکەن دژى نەوە نوێکانى کۆرۆنا وتى، ئەوەى بەو شێوازە بیر دەکاتەوە پێویستە پێچەوانەکەى ئەنجام بدات، ئەوەش بە چەند هۆکارێک.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، بۆنمونە کاتێک ڤاکسینى مۆدێرنا یاخود فایزەر وەردەگریت کە لەوانەیە بۆ ڤاکسینى جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنیش بەهەمان شێوە بێت، 10 هێندە دژە تەنەکان لە جەستەتدا زیاد دەکەن، تەنانەت ئەگەر نەوە نوێکانى ڤایرۆسەکە کە نەوەکەى ئەفریقا بێزارکەرترینیانە تووشت ببێت کە کاریگەرى دژە تەنەکان لە جەستەدا کەمدەکەنەوە، ئەوە هێشتا بڕێکى زۆر دژە تەنت هەیە، کە بەشى ئەوە دەکات لە ڤایرۆسەکە بتپارێزێت.

 

فاوچى باسى لەوەشکردوە، تا دژە تەنەکان لە جەستەدا زیاتر بێت ئەوا پارێزراوتر دەبێت، ئەوەش دەتپارێزێت لە بارودۆخى مەترسیدار و بردنە نەخۆشخانە و گیان لەدەستدان، تا ئەوانەى ڤاکسین وەردەگرن زیاتر بن باشترە، تا دژە تەنەکان زیاتربن باشترە.

 

ئەو پزیشکە دیارەى ئەمریکا لە درێژەى قسەکانیدا وتیشى، باشترین کار بۆ ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنى نەوەى نوێى ڤایرۆسەکە وەستاندنى تەشەنەکردنى ڤایرۆسەکەیە، ئەگەر ڤایرۆس بڵاونەبێتەوە ئەوا ناشگۆڕدرێت، ئەگەر توانیت  ڕێگەى لە تەشەنەکردنى بگریت ئەوا دوو شت لەبەرژەوەندیتدا دەبێت، یەکەم کەمترین خەڵک تووش دەبن، دووەمیش درەفەتى کەمتر بە ڤایرۆسەکە دەدەین کە بگۆڕدرێت.