گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی مشک چۆنە؟

لێکۆڵینەوەیەک: ئەوانەى بەدواى لایکدا دەگەڕێن وەک مشک وان

2021.02.27 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوەیەک: ئەوانەى بەدواى لایکدا دەگەڕێن وەک مشک وان

ناس کورد- 

لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەریدەخات، ئەوانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تەنها بەدواى ئەوەوەن لایک کۆبکەنەوە، بیرکردنەوەیان لە بیرکردنەوەى مشک دەچێت، کاتێک هەوڵ بۆ دەستخستنى خۆراک دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "دەیلى مەیڵ"ى بەریتانى (شەممە 27ى شوباتى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى لێکۆڵەرانى ئەمریکى و ئەوروپى، ئەو هەوڵەى دەدرێت بۆ دەستخستنى لایک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەسەر شێوازێکە کە پێى دەوترێت "پاداشت"، ئەوەش ئەو شێوازەیە گیانداران بەتایبەتى مشک پەیڕەوى دەکەن بۆ دەستخستنى خۆراک.

 

ئەوەش هاتووە، نمونە ژمێریارییەکان لێکتێگەیشتنى "لایک" و "فێربونى پاداشت"يان پەیوەست کردووەتەوە بەیەکەوە، ئەوەش تێگەیشتنێکى زانستى دەرونییە کە دەڵێت، هەڵسوکەوتەکان پشتیان بە بەڵێن و پاداشتەکان بەستووە.

 

بەپێى تیمى لێکۆڵینەوەکە، ئەو ئەنجامەى پێى گەیشتوون هاوکار دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێگەى نوێ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەیڤد ئۆمۆدیۆ زاناى زانستى دەرونى لە زانکۆى نیویۆرک کە سەرپەرشتى لێکۆڵینەوەکەى کردوە دەڵێت، ئەنجامەکان هاوکاریمان دەکەن بۆ تێگەیشتنى هۆکارى ئەوەى کە بۆچى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆژانە کۆنترۆڵى ژیانى خەڵکیان کردوە.

 

لە لێکۆڵینەوەکەدا شیکردنەوە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن پۆستى 4168 کەس کراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەى پۆست دەکەن ئەگەر لایکى زیاتریان بۆ بێت ئەوا چالاک تر دەبن و بەردەوام دەبن، بەڵام ئەگەر لاکیان کەمبکات ئەوا چالاکییان کەمتر دەبێتەوە.