گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنای ئێرانی

کۆرۆناى گۆڕاوى ئێرانیش دەرکەوت

2021.02.27 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆناى گۆڕاوى ئێرانیش دەرکەوت

ناس کورد- 

دواى دەرکەوتنى چەند نەوەیەکى نوێى کۆرۆناى گۆڕاو لە بەریتانیا و ئەفریقا، دەزگاکانى ڕاگەیاندنى ئێرانى ئاشکرایانکرد، نەوەیەکى ترى ڤایرۆسەکە لە  شارێکى ئەو وڵاتە سەریهەڵداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى هەواڵى بەپەلەى ئێران (شەممە 27ى شوباتى 2021) لە ئەپلیکەیشنى تیلیگرام بڵاویکردوەتەوە، نەوەیەکى نوێى کۆرۆنا لە شارى قەزوین کە دەکەوێتە باکورى خۆرئاواى تارانى پایتەخت دەرکەوتووە.

 

لاى خۆشیەوە ئاژانسى میهر لە زارى ئەمیر حسێن قازى زادە جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو لە ئێراندا دەرکەوتووە کە پێى دەوترێت "کۆرۆناى ئێرانى"، لەپاڵ کۆرۆناى گۆڕاوى ئەفریقى و بەریتانى و کالیفۆرنى پێویستە کۆرۆناى ئێرانیش زیاد بکرێت.

 

لە وەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە کۆرۆناى گۆڕاوى ئێرانى، سەعید نمکى وەزیرى تەندروستى ئەو وڵاتە ڕەتینەکردوە و ئاماژەى بەوەدا، تائێستا گۆڕانێکى گەورەى ناوخۆیى سەبارەت بە کۆرۆنا ڕوینەداوە.