ناس کورد-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشەکەی سەر هەولێر هەنگاوی باشی ناوە و بۆیان دەرکەوتووە چ لایەنێک له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بووه، دەشڵێت، پەکەکە بەرپرسە لە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس24 ڕایگەیاند، " ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و بریندار بوون، گومانی تێدا نییه كه په‌لامارێكی تیرۆریستی بوو، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی هێرشەکە هەنگاوی باشی ناوە و له زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه چ لایه‌نێك له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بووه."
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی له ناوچه‌كه دروستكردووه و داعش خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه.
جەختیشیکردووەتەوە، رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رده‌گرێت، كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه و توانیویه‌تی چه‌كداری زیاتر بباته ناو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی و تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌یان له دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا هاووڵاتیانی سڤیلیش ده‌كه‌نه ئامانج، بۆیه داعش تائێستاش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به وردی چاودێری چالاكی و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی داعش بكات.
هاوکات دەربارەی شەڕی تورکیا و پەکەکە و بۆردومانەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر هەرێم، مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، په‌كه‌كه به‌رپرسه له هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه و پێویسته چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.