گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار زیاتر دابەزی

لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی

2021.02.27 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی

ناس کورد

دابەزینی وردە وردەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی 100 دۆلار دابەزی بۆ 144 هەزار و 950 دینار.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەى بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 145 هەزار و 750 دینار، بەڵام لەئێستادا دابەزیوە بۆ 144 هەزار و 950 دینار. 

 

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی وت، "دابەزینی نرخی دۆلاری لەئێستادا پەیوەندی بە پێدانی موچەوە هەیە، حکومەت دەبێت دۆلار بکاتە دینار تاوەکو موچە بدات، بۆیە دۆلارێکی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە و بەوەش نرخەکەى دادەبەزێت." 

 

وتیشی، پێدەچێت تا چەند ڕۆژێک ئەو دابەزینە بەردەوام بێت بەڵام بەرچاو نابێت. 

 

جەبار گۆڕان جەختی کردەوە کە جارێکی تر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار وەى ئەوەى پێشتری لێ نایەتەوە.