ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەڕێژەی دوو هێندە زیاتر لە هەفتەی ڕابردوو و دەڵێت، ئاماژەکان ترسناکن و تەشەنەکردن لە دەستپێکردندایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (شەممە 27ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەی ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بە ئاستی دوو هێندە لە هەفتەی ڕابردوو بەرزتربووەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماژەکان ترسناکە و ئەگەری تەشەنەکردن لە دەستپێکدایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای دابەزینی ڕێژەی توشبوونی ڕۆژانە بە کۆرۆنا بۆ کەمتر 50 کەس، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا و لەدوای دەرکەوتنی نەوەی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم، ڕێژەی توشبوونی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە.