گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستیی عێراق وادەی گەیشتنى یەکەم بڕى ڤاکسین و جۆرەکانى ئاشکرا کرد

2021.02.27 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق وادەی گەیشتنى یەکەم بڕى ڤاکسین و جۆرەکانى ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق کاتى گەیشتنى ڤاکسینى کۆرۆناى ئاشکرا کرد و جەختیلەوەشکردووەتەوە، سەرجەم پلانەکانى بۆ وەرگرتنى ڤاکسینەکە و دابەشکردنى بەسەر نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەکاندا تەواو کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستیى عێڕاق (شەممە 27ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو یەکەم بڕى ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق، ئەوەش لەچوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکان کە هەر لەسەرەتاوە پەیوەندى بە کۆمپانیا جیهانیەکانەوە کراوە کاتێک دەستیان کرد بە تاقیکردنەوەى قەرەوێڵەیى لەسەر دەرمان و ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا، وەک کۆمپانیا ئەمریکى، بەریتانى، چینى و ڕوسیەکان، ئەوەش بەهاوکارى باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتانە لە عێراق و پەیوەندى ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکاندا.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردووە، دواى کەوتنەکارى هاوپەیمانى کافى/کۆفاکس لەژێر چەترى ڕێکخراوى تەندروستى جیهان، وەزارەت داواى لە لیژنەى باڵاى تەندروستى سەلامەتى نیشتمانى کرد ڕەزامەندى بدات لەسەر ئەوەى عێۆاق ببێتە ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە کە 190 دەوڵەت لەخۆ دەگرێت، دواى ئەوەى عێراق بووە ئەندام ڕێکەوتنێک لەگەڵ هاوپەیمانێتیەکەدا کرا بۆ ئەوەى ڤاکسین بۆ 20%ى دانیشتوانى عێڕاق دابین بکات کە 169 ملیۆن و 687 هەزار و 340 دۆلار درا بە هاوپەیمانێتیەکە کە نرخى ئەو ڤاکسینە بوو.

 

هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، تاکە ڤاکسین کە تەندروستى جیهانى ڕەزامەندى لەسەر داوە ڤاکسینى کۆمپانیاى "ئەسترازینیکا - ئۆکسفۆرد"ە، هاوپەیمانێتیەکە وەزارەتى تەندروستى ئاگادار کردوەتەوە کە دابەشکردنى ئەو ڤاکسینە بۆ سەرجەم دەوڵەتانى بەشدار دەست پێ دەکات و ڕێکخراوى یونسێڤ سەرپەرشتى دابەشکردن و گواستنەوەى ڤاکسینەکە دەکات و لە چەند ڕۆژى داهاتووشدا دەگاتە عێڕاق.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها پەیوەندى بە کۆمپانیاى فایزەر - بیۆنتیکەوە کراوە لە بەریتانیا و ڕێکەوتن کراوە بۆ دابینکردنى یەک ملیۆن ڤاکسین بە سێ بڕ، بەڵام لەماوەى ڕابردودا نامەیەکى کۆمپانیاکە تووشى سەرسوڕمانى کردین کە داواى دەرکردنى یاساى پاراستن لە بەرپرسیارێتى  و قەرەبووى کردوە وەک مەرجى دابینکردنى ڤاکسینەکە، ئەوەش بووەتە هۆى دواکەوتنى گەیشتنى ئەو ڤاکسینە، ئەمەش لەکاتێکدایە سەرجەم کۆمپانیاکانى تر تەنها بەڵێننامەیەکیان لەگەڵ عێڕاق واژۆ کردوە کە لە لێرپرسینەوە و قەرەبوو دەیانپارێزێت.

 

هەرچى سەبارەت بە ڤاکسینەکانى تریشە هاتووە، هەروەها وەزارەتى تەندروستى ڕەزامەندى لەسەر ڤاکسینەکانى کۆمپانیاکانى فایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم داوە بۆ بەکارهێنانیان بۆ حاڵەتى لەناکاو.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، هەوڵەکان بوونە هۆى ئەوەى حکومەتى چین بەشێک ڤاکسین بۆ عێڕاق دابین بکات و ڕۆژى دوو شەممە دەگات، دواى واژۆکردنى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى سینۆفارم بەشەکانى تریش دەنێردرێن، هەروەها ڕێوشوێنەکانى گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى ئارفارما کە یەکێک لەو کۆمپانیایانەى ڤاکسینى ئەسترازینیکا - ئۆکسفۆرد دروست دەکات تەواو کراوە بۆ دابینکردنى ڤاکسین بەشێوەیەکى بەپەلە، پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیا و حکومەتى وڵاتان بەردەوامە بۆ دابینکردنى ڤاکسین بۆ سەرجەم هاوڵاتییان.