گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وردەکاریی گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ.. تایبەتە بە موچە

2021.02.27 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ.. تایبەتە بە موچە

ناس کورد-

لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسایەکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت گۆڕانكاری لە موچەی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایشدا بکات و ئەگەر پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت و موچەی خانەنشینی ئەو هێزانە زیاد دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (شەممە 27ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ھەندێك پێشنیاز لەبارەی خانەنشینیی ھێزەكانی ناوخۆوە ھەیە و لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و دەکرێت بە پڕۆژەیەک و ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

 

لەوبارەیەوە، ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی كوردستان بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پڕۆەکە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانە هەرکات تەواو بوو ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و دوای گفتوگۆکردن لەسەری پەسەند دەکرێت."

 

وتیشی، "موچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ زۆر كەمترە لە ئاست ئەو خزمەتەی دەیكەین، بەجۆرێک هەیە مانگی 280 هەزار دینار وەردەگرێت، بۆیە پێشتر قسەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و حکومەتی هەرێم کردووە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە موچەی خانەنیشنییەکەیاندا بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " بەگوێرەی پڕۆژەکە، پێشنیاز كراوە هێزەكانی ناوخۆ بە 60% بۆ 80%ی کۆی موچەكانیان خانەنشین بكرێن، ئەویش بەپێی خزمەت و بڕوانامە و پلەیان دەبێت، بەوەش موچەی خانەنشینییەکەیان زیاد دەکات، بەشێوەیەک کە %200 لەوەی ئێستایان زیاتر بێت."